نەوا-
بەئامادەبونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو سەرۆكی دەستەی ژینگەی هەرێم و سەرۆكی زانكۆی نۆلج و ژمارەیەكی بەرچاو لە مامۆستایانی زانكۆو شارەزایانی ئاسایشی ئاو و كشتوكاڵ و ژینگە دیداری گۆڕانكاری كەشوهەواو ئاسایشی ئاو لەشاری هەولێر بەڕێوەچو.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لە وتەیەكدا پارێزگاری هەولێر رونیكردوەتەوە، لێكەوتەكانی گۆڕانكاری ئاو و هەوا گەورەترین كێشەیە كە روبەڕوی مرۆڤایەتی بۆتەوە بە جۆرێك كاریگەرییەكانی رۆژ لەدوای رۆژ زیاتر دەبن.
ئاماژەشی بە كەمی رێژەی بارانبارین و بەرزبونەوەی پلەی گەرما كردوە كە هاوكێشەكانیان شێواندوە دەشێوێن و وتویەتی: روبەڕوبونەوەی ئەم هەڕەشانە پێویستی بە ستراتیجی درێژخایەن هەیە كە پلانی حكومەت و هاوكاری هاوڵاتیان تێكەڵ بكات بۆ دڵنیابون لە بەردەوامی سەرچاوەكانی ئاو و پاراستنی ئاسایشی ئا وو خۆراك لە هەرێمی كوردستان، بۆ ئەوەش جەختی لە پلانی ستراتیژی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردوە سەبارەت بە پرۆژەكانی ئاسایشی ئاو كە ئێستا ئەو پلانانە لەجێبەجێكردندان.