راپرسیەك لەسەر كۆچكردن بەهۆی گۆڕانی كەشوهەوا لەعیراق دەكرێت

24 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزارەتی پلاندانانی عیراق كار بۆ ئەنجامدانی راپرسییەك لەسەر كۆچكردن پەیوەست بە گۆڕانی كەشوهەوا دەكات.
عەبدولزەهرا هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە، وەزارەت لە پرۆسەی جێبەجێكردنی راپرسیەكدایە سەبارەت بە كۆچكردن بەهۆی گۆڕانی كەشوهەواو بە بیابانبون لە عیراق، هەماهەنگیش لەگەڵ رێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ بەردەوامە بۆ تەواوكردنی ئامادەكارییەكان و دەستنیشانكردنی ئەو ناوچانەی كە دەخرێنە ناو راپرسییەكەوە، دواتر وادەیەك بۆ ئەنجامدانی روپێوییەكە لە ناوچە دیاریكراوەكان دەكرێت.
پێشتر وەزارەتی پلاندانان كۆبونەوەیەكی هاوبەشی لەگەڵ رێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ ئەنجامدا بۆ تاوتوێكردنی میكانیزمەكانی جێبەجێكردنی راپرسی سەبارەت بە كۆچكردن لە عیراق بەهۆی گۆڕانی كەشوهەواو بە بیابانبونەوە.





شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group