ناوی 38 هەزار فەرمانبەری دیكە بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕایەوە

5 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
ناوی 38 هەزار فەرمانبەری دیكە لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕایەوە.
سەربەست مەولود بەڕێوەبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاندوە،  ناوی 38 هەزار فەرمانبەری دیكە لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران گەڕاوەتەوە بۆ وەرگرتنی زەوی، بەوەش ژمارەی ئەو فەرمانبەرانەی رەزامەندی وەرگرتنی زەویان هەیە گەیشتوەتە 315 هەزار فەرمانبەر، ئەو فەرمانبەرانەی ناویان گەڕاوەتەوە خانەنشین و كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆن.
وتوشیەتی: هێشتا 100 هەزار فەرمانبەری دیكە ماون بۆ وەرگرتنی رەزامەندی و فۆڕمیان لە وەزارەتەوە رەوانەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كراوە، بڕیارە ناوی 10 هەزار فەرمانبەری دیكە بنێردرین بۆ ئەنجومەنی وەزیران.
سەربەست مەولود باسی لەوەشكردوە، هەر شارەوانییەك زەوی ئامادەی هەبێت دەتوانێت دابەشی سەر فەرمانبەرانی سنوری خۆی بكات، كاتی دابەشكردنەكە دیار نیە، بەڵام هەمو شارەوانییەكان ئامادەكارییان كردوە بۆ دەستپێكردنی پرۆسەكە، بۆ نمونە لە هەولێر پێشتر پێنج هەزار پارچە زەوی دابەشكراوە بڕیارە 20 هەزاری دیكەش دابەش بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group