نەوا-
بەپێی نەخشەیەك كە وەزارەتی پلاندانانی عیراق پەسەندی كردوە، سنوری پارێزگای هەڵەبجەی وەك 19هەمین پارێزگای عیراق دیاریكردوە.
كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردوەتەوە، بەپێی نەخشەكە سنوری پارێزگاكە ناحیەكانی سیروان و خورماڵ و بیارەو بەمۆی گرتوەتەوەو قەزای هەڵەبجەش ناوەندی پارێزگاكەیە.
ئاماژەشیكردوە، سنوری دەرەوەی پارێزگاكە هەمو بە كۆماری ئیسلامی ئێرانەوەیەو لەناوخۆش هاوسنوری پارێزگاكانی سلێمانی و دیالەیە، بەڵام هێشتا خورماڵ وەك ناحیە ناوی هاتوە هەرچەندە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە كراوە بە قەزا.
ئەو پەرلەمانتارەی عیراق وتوشیەتی: نەخشەكە لەلایەن محەمەد تەمیم وەزیری پلاندانانی عیراق و بەڕێوەبەرایەتی و بەشە پەیوەندیدارەكانی وەزارەتەكەوە ئیمزا كراوە.