نەوا-
ئۆفیسی هەڵبژاردنەكانی سلێمانی رایگەیاند، كارمەندانی رۆژی هەڵبژاردن ، بە مەبەستی وەرگرتنی پاداشتەكانیان سەردانی ئەو بنكانە بكەن كە بۆیان دیاری كراوە.
ئۆفیسی هەڵبژاردنەكانی سلێمانی سەر بە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، تایبەت بە وەرگرتنی پاداشتەكانیان، ئاگاداری كارمەندانی رۆژی هەڵبژاردنی مانگی 10ی رابردوو دەكاتەوە، بە سەرجەم كارمەندانی سەرەكی و یەدەگەوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، بۆ سەرجەم كارمەندانی سنوری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین دەكاتەوە كە تاوەكو ئێستا پاداشتی داراییان وەرنەگرتووە، بەزووترین كات سەردانی ئەو بانكانە بكەن كە بۆیان دیاریكراوە بەمەبەستی وەرگرتنی پاداشتەكانیان.
ئەوەش هاتووە، دوا مۆڵەت بۆ وەرگرتنی پاداشتەكانیان، رۆژی 30ی ئەم مانگەیە، كە دەكاتە رۆژی چوارشەممە.
رونیشكراوەتەوە، پێویستە لەكاتی وەرگرتنی پاداشت، كارتی بایۆمێتری دەنگدان و كارتی نیشتمانی یان ناسنامە لەگەڵ خۆیاندا ببەن.