مەزڵوم عەبدی: یەكێتی كورد یەكێتی خاكی سوریایە

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
لە رۆژئاوای كوردستان بەئامادەبونی نوێنەرانی بەشێكی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان، كۆنفرانسی (یەكڕیزی و یەكهەڵوێستی كورد) لە رۆژئاوا بەڕێوەچو.
لەكۆنفرانسەكەدا مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند،  پەیامیان بۆ پێكهاتەكانی سوریاو حكومەتی دیمەشقە كە پێكەوەییان دەوێت، كۆنفرانسی یەكڕیزی و یەكهەڵوێستی كورد لە رۆژئاوا وەك هەندێك دەڵێن "بۆ پارچە پارچە بونە" بە پێچەوانەوە كۆنفرانسەكە بۆ یەكێتی خاكی سوریایە، جارێكی تر تەئكید دەكەنەوە كە ئەوان لەگەڵ یەكێتی خاكی سوریادان، بۆیە دەڵێن یەكێتی كورد یەكێتی خاكی سوریایە پارچەبونی كوردیش پارچەبونی سوریایە.
لەبەشێكی تردا عەبدی تیشكی خستە سەر خەباتی چەكداریان لە رۆژئاواو ئەو هاوكاریانەی كراون و وتی: زۆرێك لە هێزە كوردستانییەكان هاوكاری رۆژئاوای كوردستانیان كردوە لە سەرویانەوە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، هەروەها پشتیوانی هاوسەرۆكایەتی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) یان هەبوە، لەگەڵیشیدا هەوڵدانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی لە بیرناكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group