فوئاد حسێن: پاڵپشتی دانوستانەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا دەكەین

6 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق رایگەیاند پاڵپشتی دانوستانەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا دەكەن
لەدوای كۆبونەوەی لەگەڵ ژان نۆئێل بارۆت وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا فوئاد حسێن رایگەیاند، فەڕەنسا رۆڵێكی گرنگی لەچوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عیراق و سوریا گێڕاوەو پرسەكانی بەرگریی و كڕینی چەك و تەقەمەنی لە فەڕەنسا تاوتوێكراون.
راشیگەیاند، گفتوگۆشیان كردوە لەبارەی دانوستانەكانی نێوان ئێران و ئەمریكاو عیراق پاڵپشتی لە دانوستانەكانی نێوانیان دەكات و پێویستە ناوچەكە لە شەڕ دور بخرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group