شەممەی داهاتو یەكەم رۆژی رێوڕەسمی پرسەی پاپایە لە ڤاتیكان

1 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
رێوڕەسمی پرسەی پاپا فرانسیس سەرۆكی ڤاتیكان لە رۆژی 26ی نیسان لە ڤاتیكان بەڕێوەدەچێت.
لەوبارەیەوە بڵاوكراوەتەوە، پرسەی پاپا فرانسیس لە یەكەم رۆژی ئەو 9 رۆژە ماتەمینیەی راگەیانراوە كە دەكاتە رۆژی شەممە 26ی نیسان لە بازلیكای سانت پیتەر بەڕێوەدەچێت و كاردیناڵ باتیستا ری كە راگری ئەنجومەنی كاردیناڵەكانە سەرۆكایەتی رێوڕەسمە ئایینیەكەی پرسەكە دەكات.
لە بەیاننامەكەدا باس لەوەشكراوە، تەرمی پاپا فرانسیس یەكەمجار دەبرێت بۆ بازلیكای سانت پیتەر، دواتر دەگوازرێتەوە بۆ بازیلیكای سانت ماری ماجیۆر لە رۆماو خۆی وەسییەتی كردوە لەوێ بەخاك بسپێردرێت و رێوڕەسمی پرسەكەشی لەسەر داوای خۆی بە سادەیی بەڕێوەدەچێت.
چاوەڕوانیش دەكرێت رۆژی چوارشەممە دەرگاكانی سانت پیتەر بەڕوی خەڵكیدا بكرێتەوە كە سەردانی تەرمی پاپا فرانسیس بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group