هێزە دەریاوانییەكانی ئێران دەست بەسەر دوو كەشتیدا دەگرن

1 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
هێزە دەریاوانییەكانی ئێران دەست بەسەر دوو كەشتیدا دەگرن و بڕی زیاتر لە یەك ملیۆن لیتر سوتەمەنیش دەستبەردا دەگرن.
مەسعود فروتن جێگری فەرماندەی هێزە دەریاوانییەكانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاندوە، دوو كەشتی كە ئاڵای تەنزانیایان بەرزكردوەتەوە هەوڵیانداوە سنوری ئاوەكانی ئێران تێپەڕێنن، بەڵام كارمەندانی ناوچەی دووی هێزەكانیان دەستیانبەسەردا گرتون پێشەوەی لە سنوری ئاوەكانی ئێران بچنە دەرەوە.
ئاماژەشیكردوە، هەردوو كەشتیەكە ناویان (سی رانجەرو سەلاما) بوە تیمەكانیان پێكهاتون لە 25 سەرنشینی بیانی، هەروەها دەستیشیان گرتوە بەسەر بڕی یەك ملیۆن و 500 هەزار لیتر سوتەمەنیدا كە ویستویانە بە قاچاخ بیبەن كە بەهاكەی زیاترە لە 700 ملیار ریاڵی ئێرانی.
ئەو فەرماندەیەی هێزە دەریاوانییەكانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران وتوشیەتی: هەردوو كەشتییەكە رەوانەی بەندەری بوشەهر كراون و رێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان گیراوەتەبەر.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group