نەوا-
دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی گشتی مەهەپە رایگەیاند: هاوپەیمانی جمهور خاوەن ئیرادەو توانایە بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكانی.
باخچەلی لە پەیامێكدا رایگەیاندوە، گونجاوترین بژاردە ئەوەیە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) كۆنگرەكەی ببەستێت و بەپێی بانگەوازەكەی 27ی شوباتی ئیمراڵی هەڵوەشاندنەوەی رێكخراوەیی تەواو بكات و چەكەكانیشی رادەستی كۆماری توركیا بكات.
باخچەلی وتوشیەتی: ماڵئاوایی لە چەكی خوێناوی و نایاسایی وەفایە بەرامبەر بەها مرۆییەكان و نابێت ئەم كارە زیاتر درێژە بكێشێت.