نەوا-
دووەمین دیداری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەشاری سلێمانی بە ئامادەبونی بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی بەڕێوەچو.
لە مەراسیمەكەدا قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی لە وتارێكدا رایگەیاند، لەدوای كۆنگرەی حزبەكەیان دوو هەڵبژاردنیان بەڕێوەبردوە ئەوانیش هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق بوە كە یەكێتی یەكەم حزبی كوردستانی بو لەسەر ئاستی عیراق دوای ئەوەش هەڵبژاردنێكی سەركەوتویان كردوە كە تیایدا توانیویانە هەم دەنگ و كورسی خۆیان زیاد بكەن هەمیش پێگەی یەكێتی بگەیەننەوە ئەو پێگەیەی كە شایستەی خۆیەتی.
قوباد تاڵەبانی وتیشی: ئەو بەڵێنانەی لە هەڵبژاردندا دراون هەندێكیان جێبەجێكراون وەك كۆتاییهێنان بەتاكڕەوی و كۆتاییان پێ هێناوە ئێستا هیچ حزبێك ناتوانێت 50+1 بهێنێت لە كوردستان، هەروەها بەڵێنیشیاندا رێڕەوی حكومڕانی راستبكەنەوە.