نەوا-
پەرلەمانتارێكی عیراق رایگەیاند، رەزامەندیان بۆ ئەنجامدانی دەیان پڕۆژە وەرگرتوە كە بەشێكی زۆریان ئێستا لە بواری جێبەجێكردندان.
شیروان دوبەردانی سەرۆكی لیژنەی هەرێم و پارێزگاكان لەپەرلەمانی عیراق رایگەیاندوە، لەناوچە كوردستانییەكان رەزامەندیان بۆ ژمارەیەكی زۆر پڕۆژە وەرگرتوە لە هەمو سێكتەرەكانداو پڕۆژەكان لەناوچە كوردستانییەكان لەسنوری پارێزگای موسڵ دەستیان پێكردوە، وەك پڕۆژەی رێگا سەرەكییەكان و رێگای ناوخۆیی و پڕۆژەی ئاو و كارەباو بنكەی تەندروستی.
دوبەردانی وتوشیەتی، پڕۆژەی زۆر ئەنجامدراون بەردەوامیش دەبن لە هەر شوێنێك پێویست بكات كار بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە دەكەن.