نەوا-
شارەزایەكی بواری كەشناسی دەڵێت، بە گوێرەی نوێترین پێشبینییەكان لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەدیاریكراوی لە رۆژی شەممەوە شەپۆلێكی بارانی لاواز تەواوی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند ، لە بەشێكی زۆری ناوچەكانی هەرێم بە تایبەت ناوچەكانی باكووری خۆرهەڵاتی هەرێم، ئیدارەی زاخۆ، دهۆك، سۆران، راپەڕین، سلێمانی، هەڵەبجە، ناوچە شاخاوییەكانی هەولێر، باكووری كەركوك و گەرمیان بارانەكەی بارانێكی دێمی دەبێت ئەگەری تاوەبارانی مامناوەند بۆ بارانی بەخووڕ هەیە.
روونیشیكردووەتەوە، لە ئێستادا گۆڕانكاریی لە شەپۆلەكە بەردەوامە و لە رۆژی هەینی كاریگەریی شەپۆلەكە بۆ سەرجەم ناوچەكان زیاتر رووندەبێتەوە.