نەوا-
پەرلەمانتارێكی خولی پێشوی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، ماوەی دوو مانگە هەوڵی دژایەتی و راگرتنی نرخی كارەبا دەدەن و بەردەوام دەبن.
عومەر گوڵپی ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، ماوەی 60 رۆژی تەواوە هەوڵی دژایەتی و راگرتنی پڕۆژەی بە بازرگانیكردنی نرخی كارەبا دەدەن، ئەگەر پێویست بكات 600 رۆژی تریش بەردەوام دەبن، چونكە بەرژەوەندی هەمو هاوڵاتییەكە لە كوردستان، هەروەها ئەركێكی ئایینی و ئەخلاقی و یاساییە.
وتوشیەتی: ماندو نابن بەرامبەر ئەوانەی دەیانەوێت خەڵك بكەنە كرێچی كۆمپانیاكانیان.
چەند رۆژێك لەمەوبەر مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پانێڵێكدا لە دیداری زانكۆی ئەمریكی لە عیراق سلێمانی باسی پرۆژەی روناكی كردو رایگەیاند، لە پرۆژەی روناكیدا هاووڵاتیان پارەی زیادە نادەن بە كارەبا بەڵكو ئەگەر بەراورد بكرێت بە پارەی كارەباو مۆلیدەی ئەهلی لە مانگێكدا ئەوا هاوڵاتی پارەی كەمتر دەدات نەك زیاتر.