لەتیف رەشید: عیراق خاوەنی سەرچاوەیەكی بەرفراوانە بۆ بەهێزكردنی ئابورییەكەی

12 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
سەرۆك كۆماری عیراق لە كۆشكی بەغدا لەگەڵ وەزیری پیشەسازی تاوتوێی دۆخی ئابوری وڵات و پشتیوانیكردن لە كەرتی تایبەت و گشتی كردەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق بڵاویكردۆتەوە، لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق پێشوازیكردوە لە خالید بەتال نەجم وەزیری پیشەسازی و كانزاكان و لەمیانی دیدارێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە عیراق خاوەنی سەرچاوەیەكی بەرفراوان و هەمەچەشنەیە كە دەتوانرێت پاڵپشتی ئابوری وڵات و پەرەپێدانی پیشەسازی ناوخۆیی بكات.
لە دیدارەكەدا تاوتوێی ئەوەشكراوە، پلانە ستراتیژییەكان بەئامانجی هاندانی كاری كارگەكان بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی بازاڕی ناوخۆیی، هەروەها ئاماژە بە پێویستی هاندان و پشتیوانی كەرتی تایبەت كراوە بۆئەوەی بتوانێت شانبەشانی كەرتی گشتی بەشداری بكات لە گەیشتن بە گەشەسەندنی بەردەوام لە وڵاتدا.
لایخۆشیەوە وەزیری پیشەسازی رونكردنەوەی سەبارەت بە كارەكانی وەزارەت و پڕۆژە بەردەوامەكان و پلانەكانی بۆ بەهێزكردنی كەرتی پیشەسازی لەعیراقدا خستۆتەڕو.




شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group