چین.. لەپێشبڕكێی ماراسۆندا رۆبۆتەكان دەیانەوێت لە مرۆڤ ببەنەوە

20/03/2025 هەمەڕەنگ

نەوا-
لەپێشبڕكێی نیو ماراسۆندا لە وڵاتی چین هەزاران بەشداربو رادەكەن و رۆبۆتەكانیش وەك مرۆڤەكان بەشدار دەبن بۆ سەركەوتن بەسەریاندا.
ماڵپەڕی رۆیتەرز بڵاویكردۆتەوە، پێشبڕكێی نیوە ماراسۆنی یژوانگ لەپەكینی وڵاتی چین بەڕێوەچوە ئەوەی جێگەی سەرنج بوە 21 رۆبۆتی هاوشێوەی مرۆڤ لەناو هەزاران وەرزشەوان و بەشداربوان توانیان بەشداربن و ئەمە بۆ جاری یەكەمە كە رۆبۆتەكان شانبەشانی مرۆڤ لە پێشبڕكێیەك بە درێژایی 21 كیلۆمەتر بەشدارییان پێ دەكرێت.
ئەوەش خراوەتەڕو، رۆبۆتە بەرهەمهێنراوەكانی چین وەك DroidUP و Noetix Robotics بە هەمو شێوەو قەبارەیەكەوە بەشداربون هەندێكیان لە 120 سانتیمەتر كورتتر بون و هەندێكی تریان بەرزییان 190 سانتیمەتر بوە،  كۆمپانیایەك شانازی بەوەوە كردوە كە رۆبۆتەكەی تایبەتمەندی مرۆڤی هەیەو توانای چاوتروكاندن و زەردەخەنەكردنی هە بوە.
لەلایەكی ترەوە هی سیشو كە لە بواری زیرەكی دەستكرددا كار دەكات لەوبارەیەوە وتویەتی، رۆبۆتەكان زۆر بە باشی كاردەكەن و زۆریش جێگیرن، هەست دەكەن پەرەسەندنی رۆبۆت و زیرەكی لە بەرەوپێشچوندایە.






  

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group