سودانی: كار بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دەكەین

5 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، كار بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دەكەن لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركییەوە.
بەپێی راگەیەنراوێكی نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق، پێشوازی لە ئاڵپ ئەرسەلان وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا كردوە و جەختیكردووەتەوە، بەغداد كاردەكات بۆ باشتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات بە تایبەتیش لەگەڵ كۆمپانیا توركییەكان كە لە كەرتە جیاوازەكاندا لە عیراق كاردەكەن.
باسی لەوەشكردوە، حكومەتی عیراق كار بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەكات لە رێگای بەندەری جەیهانی توركییەوە.
لای خۆشیەوە، وەزیری وزەی توركیا رایگەیاند، وڵاتەكەی ئامانجییەتی عیراق كاری هاوبەشی لەگەڵ بكات لە هەموو سێكتەرە جیاوازەكاندا، بە تایبەتی هەناردەكردنی نەوتی بەسرە لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركیا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group