سەعدی ئەحمەد پیرە: هیچ وادەیەك بۆ كۆبوونەوەی وەفدی باڵای یەكێتی و پارتی دیارینەكراوە

10 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت، تا ئێستا هیچ وادەیەك بۆ كۆبوونەوەی وەفدی باڵای یەكێتی و پارتی دیارینەكراوە.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاند، كارەكانی ئەو لیژنە هاوبەشەی یەكێتی و پارتی بۆ نووسینەوەی رەشنووسی پێكهێنانی حكومەتی نوێ پێكهێنرابوو، كۆتاییهات، ئەنجامەكەی لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسیی تاووتوێكراون.
ئەوەشی خستەروو، ئەوەی ماوەتەوە ئەوەیە كە یەكێتی و پارتی لە ئاستی باڵا كۆببنەوە، بەڵام بە هۆی بەڕێوەچوونی كۆنفرانسی میونشن و لە لوتكەی جیهانیی حكومەتەكان لە دوبەی بەرپرسانی هەردوو حزب لە دەرەوەی وڵاتن، نەتوانراوە وادەیەك بۆ كۆبوونەوەكە دابنرێت. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group