هۆشداری لە راوكردنی ماسی ناو زۆنگاوەكانی عیراق دەدرێت

9 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عیراق هۆشداری دەدات لە مەترسی زیادەڕۆییكردن لەسەر راوكردنی ماسی و پاراستنی زۆنگاوەكان.
لە بەیاننامەیەكدا كە لەلایەن وەزارەتی سەرچاوە ئاویەكانی عیراقەوە بڵاوكراوەتەوە، عەون زیاب عەبدوڵڵا وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عیراق رێنمایی دەركردوە كە رێوشوێنی توند بگیرێتەبەر بۆ كەمكردنەوەی دیاردەی راوكردنی ماسی لە زۆنگاوەكانی پارێزگای زیقاردا، رێگریكردنی راوكردنی ماسی بەتایبەت لە وەرزی بەخێوكردنی ماسیدا بە پێویستزانیوە بەئامانجی پاراستنی سامانی ماسی لەو ناوچانەدا.
ئەوەشی خستۆتەڕو، جەخت لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەنەوە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی پێویست لەبەرامبەر سەرپێچیكاران بۆ دڵنیابون لە بەردەوامیی زۆنگاوەكانی عیراق و پاراستنیان بە لەناوچونی ژینگەیی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group