شاندی دەمپارتی گەیشتە هەرێمی كوردستان

9 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
شاندی پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان (دەمپارتی) بۆ پرسی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا گەیشتە هەرێمی كوردستان.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بڵاوكراونەتەوە، شاندی دەمپارتی كە پێكهاتون لە پەرلەمانتارانی ئەو وڵاتە سری سورەیا ئۆندەرو پەروین بوڵدان هەروەها كەسكین بایندر هاوسەرۆكی پارتی هەرێمە دیموكراتەكان (بەدەپە) لە توركیا گەیشتونەتە هەرێمی كوردستان و بڕیارە چەندین كۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی حزبی لەشاری هەولێر ئەنجام بدەن و پاشان شاندەكە سەردانی سلێمانی بكات و لەگەڵ بەرپرسانی حزبی ئەو شارەش كۆببێتەوە.
هەروەك بڵاوكراوەتەوە، ئامانجی كۆبونەوەكەی شاندی دەمپارتی كە چەندینجار سەردانی زیندانی دورگەی ئیمرالیان كردوە، پێدانی رونكردنەوەیە لەبارەی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی چارەسەری ئاشتیانەی دۆزی كورد لە باكوری كوردستان و گەیاندنی پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) یە بە لایەنەكانی هەرێمی كوردستان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group