گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان هەولێرو دیمەشق دەستیانپێكردوەتەوە

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەڵێت، جارێكی دیكە گەشتەكانیان لەگەڵ دیمەشق دەستیپێكردۆتەوەو رۆژانە گەشتیان بۆ سوریا هەیە.
ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندوە، دوای راگرتنی گەشتەكانمان لەگەڵ سوریا بەهۆی ئەو ئاڵۆزیانەی لەماوەی رابردو دروستبون، جارێكی دیكە گەشتەكانمان لەگەڵ دیمەشق دەستیپێكردۆتەوەو هەفتانە حەوت گەشتمان لەگەڵ دیمەش هەیە.
وتیشی، رۆژانەش گەشتی ئاسمانی لەگەڵ چەندین وڵات بەردەوامی هەیە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر 72 گەشتی ئاسمانی ئەنجامدەدرێن، بەردەوام هەوڵدەدرێت ژمارەی گەشتەكان زیاتر بكرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group