سودانی و فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش كۆبونەوە

1 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق و جەنەراڵ كێڤن لیهی فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عیراق و سوریا كۆبونەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لە كۆبونەوەكەدا پێداچونەوە بە دۆخی گشتی ئەمنی ناوچەكە كراوە لەگەڵ بەردەوامبون لە هاوكارییەكانی نێوان هێزە ئەمنییەكانی عیراق و راوێژكارانی هاوپەیمانان بۆ بەدواداچون بۆ پاشماوەكانی چەكدارانی داعش.
لەبەشێكی كۆبونەوەكەدا سودانی جەختیكردوەتەوە لە بەردەوامبونی عیراق بۆ نەهێشتنی باندە تیرۆریستییەكان كە چیتر پێگەو پەیوەندییان لەگەڵ دانیشتواندا نەماوە، لەڕوی كۆنترۆڵكردنی سنورەكانی عیراق و دەستەبەركردنی مەیدانی و تەكنیكی بۆ ئەو ناوچانەی كە دەروازەیەك بون بۆ پەڕینەوەی گروپە تیرۆریستییەكان.
هەر لە راگەیەنراوەكەدا هاتوە كە لە كۆبونەوەكەدا جەختكراوەتەوە لەسەر پابەندبونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەرامبەر عیراق و بەردەوامبون لە بەرنامە هاوبەشەكان و خستنەڕوی ئاستی ئەو تواناو كۆنترۆڵەی كە هێزە چەكدارەكانی عیراق لە پێكهاتە جۆراوجۆرەكانیاندا پێی گەیشتون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group