نەوا-
لە مەراسیمێكدا پرۆژەی گواستنەوەی ئاوی خواردنەوە بۆ چوار گوندی سنوری ئیدارەی گەرمیان كرایەوە.
ئیدارەی گەرمیان لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، لەمەراسیمێكدا بەئامادەبونی جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیارو بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری گەرمیان، پرۆژەی گواستنەوەی ئاوی خواردنەوە لە روباری سیروانەوە بۆ گوندی زەماوەنگەو پرۆژەی ئاوی گوندەكانی (ژاڵەی سەفەر، سەید خەلیل دەروێش، گەرمكی حاجی عەلی) كرایەوە.
لە پرێس كۆنفرانسێكدا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، خزمەتكردنی گوندەكان لە روی رێگاوبان و ئاو و سێكتەرەكانی تر دەستیپێكردوەو بەردەوامیش دەبن، لەماوەی ساڵانی رابردوشدا كێشەی نەختینەی دارایی هەبوە بۆ پرۆژەكانی سنورەكە لە دوای تەرخانكردنی بودجە توانرا ژمارەیەكی زۆر پرۆژە لە گەرمیان تەواو بكەن و بیخەنە خزمەتی هاوڵاتیانەوە.