پارێزگاری سلێمانی: پاڵاوگەی نایاسایی لە سنوری سلێمانی نیە

10 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی دەڵێت لەسنوری پارێزگاكەی هیچ پاڵاوگەیەكی نایاسایی بونی نییەو سەرجەمیان یاسایین.
هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هیچ پاڵاوگەیەكی نایاسایی لەسنوری سلێمانی نیە، چەند جارێكیش ئەوەمان راگەیاندوە لەپارێزگای سلێمانی لەساڵانی رابردودا تائێستاش بەپێی ئەو كیۆماڵانەی كە بەڕ‌ێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سەر بە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی سەر بەحكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجامیداوە كە پاڵاوگەكانی سنورەكەمان یاسایین.
وتوشیەتی،  ئەو شوێنانەی بونیان هەیە مەیدان و شوێنی تێكەڵاوكردن و دروستكردنی ئەو سێ جۆر بەنزینەیە كە لە بەنزینخانەكاندا دەفرۆشرێن، ئەمەش جیاوازە لەوەی كە دەوترێت پاڵاوگەی نایاسایی هەیە، ئەو شوێنانەی كە تێكەڵكردنی بەنزینیان تێدا ئەنجامدەدرێت لیژنەی بەدواداچونی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان رێنمایی بۆ دەركردون و رێگایان پێدراوە، ئەوەشی بەرهەمدەهێنرێت بەتایبەت لە عەربەت تەواو گونجاوە لەگەڵ بنەما ژینگەییەكاندا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group