لەناوچە شاخاوییەكان دەست بەدابەشكردنی نەوت دەكرێت

11 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لەپاش گەیشتنی بەشە نەوتی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە، رۆژی یەكشەممە 19-1 لەسنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردوەتەوە، نەوتی حكومەتی عیراقی فیدراڵ كە بۆ هەرێمی  كوردستانی ناردوە لە قەزای چۆمان دەست بە دابەشكردنی دەكرێت و بڕی 100 لیتر بۆ هەر خێزانێك بە نرخی 30 هەزار دینارە .
راشیگەیاندوە، حكومەتی عیراق بڕی 50 ملیۆن لیتری بۆ تەواوی هەرێم ناردوە كە دەكاتە رێژەی 19%ی پێداویستی هەرێم بۆیە بەم شێوازە دابەش دەكرێت، سەرەتاش لە تەواوی ناوچە شاخاوییەكانەوە دابەش دەستپێدەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group