میلەر وەڵامی دۆناڵد ترەمپی دایەوە

2 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا وەڵامی لێدوانێكی سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكای دایەوە.
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەمماسی لەغەززە بەستەوە بە سەركەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیدا، لەوبارەیەوە ماتیو میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا وەڵامی دایەوە.
لە پرێس كۆنفرانسێكدا لەبارەی ئاگربەستی غەزەوە میلەر رایگەیاند، ئاگربەستەكە بە هەوڵی ئیدارەی ئێستا هاتوەتە ئاراوە رێككەوتنێكە لەلایەن ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكاوە داڕێژراوەو بۆ كۆكردنەوەی پشتیوانی بە جیهاندا گەڕاوە.
وتیشی: ئەمریكا پێداگرە لەوەی دوای ئاگربەستەكە حەمماس هەرگیز جارێكی دیكە ئیدارەی غەزە نەگرێتەوە دەست.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group