لەسلێمانی زیاتر لە 13 مێگاوات كارەبا بە وزەی خۆر بەرهەم دەهێنرێت

18 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی كارەبا رایگەیاند، لەشاری سلێمانی زیاتر لە 13 مێگاوات كارەبا بە وزەی خۆر بەرهەم دەهێنرێت.
وەزارەتی كارەبا لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردوەتەوە، تائێستا 441 شوێنی بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر لە هاوبەشانی ماڵ و بازرگانی و پیشەسازی لەسلێمانی تۆمار كراون و توانای بەرهەمهێنانی زیاتر لە 13 مێگاوات كارەبایان هەیە. 
راشیگەیاندوە، هەر هاوبەشێكی كارەبا سیستمی وزەی خۆر دابنێت و تۆماری بكات، ئەو بڕە كارەبایەی دەیگەڕێنێتەوە بۆ ناو تۆڕی كارەبای نیشتمانیی مانگانە بەشێوەی مەقاسە لە خەرجی كارەبا نشیتمانییەكەی دەردەكرێت و خەرجی كارەباكەی كەمدەبێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group