سزای 10 ساڵ زیندانیكردن بەسەر خاوەنی هۆڵەكەی حەمدانییەدا سەپێندرا

پێش 2 هەفتە عێراق

نەوا-
دادگای تاوانی نەینەوا بڕیاری 10 ساڵ زیندانیكردن بەسەر خاوەنی هۆڵی بۆنەكانی قەزای حەمدانییەدا سەپاند كە ساڵی رابردوو لەكاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگێكدا ئاگریگرت و بەهۆیەوە دەیان كەس بوونە قوربانی.
بەپێی نووسراوی بڕیارەكەی دادگا، دادوەر بڕیاریداوە سزای 10 ساڵ زیندانیكردن بەسەر خاوەن هۆڵەكە بسەپێنێت.
هەروەها، بەپێی راپۆرتی ئەو لیژنەیەی لەسەر رووداوەكە پێكهێنرا، ئاگرەكە بەهۆی یارییە ئاگرینەكانەوە كەوتووەتەوە،بەهۆی  نەبوونی مەرجی سەلامەتیش لە هۆڵەكەدا ئاگرەكە پەرەیسەندووە.
ئەمە لە كاتێكدایە، لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوو لە كاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگێكی هاوسەرگیری لە هۆڵی بۆنەكان لە ناحیەی قەرەقوش لە قەزای حەمدانییە ئاگرێكی گەورە كەوتەوە و بەهۆیەوە نزیكەی 100 كەس گیانیان لەدەستدا و 100 ی دیكەش برینداربوون كە زۆرینەیان مەسیحی بوون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group