نەوا-
بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان هەولێری پایتەختی هەرێم و دیمەشقی پایتەختی سوریا، هەڵوەشانەوە.
ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاماژەی بەوەدا، بڕیارەكە لە ئەمڕۆوە جێبەجێكرا و سەرجەم گەشتەكانی ئەمڕۆی فڕۆكەخانەی دیمەشق كە 74 گەشت بوون هەڵوەشانەوە.
ئەوە لەكاتێكدایە، دوای ئەوەی ماوەی چەند رۆژێكە گرژییە سەربازییەكان لە سوریا پەرەیان سەندووە و گروپە چەكدارەكان لە پێشڕەویدابوون بەرامبەر بە سوپای وڵاتەكە و دەستیان بەسەر چەندین شار و شارۆچكەدا گرت، ئەمڕۆ كۆتاییهاتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد-ی سەرۆكی سوریا راگەیەندرا،.