ئەنجومەنی مامۆستایانی پێشەنگ هۆشداری دەدەنە حكومەتی هەرێم

15 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئەنجومەنی مامۆستایانی پێشەنگی ناڕازی پەیامێكی ئاڕاستەی حكومەتی هەرێم كردو داوایكرد دەست بەدابەشكردنی موچە بكرێت.
لە پرێس كۆنفرانسێكدا نوێنەری ئەنجومەنی مامۆستایانی پێشەنگی ناڕازی رایگەیاند، پێویستە هەرسێ موچەی مانگەكانی 10 و 11 و 12 دابەشبكرێت و لەوه زیاتر ستەم لە مامۆستایان و فەرمانبەران نەكرێت، بەهیچ شێوەیەكیش رازی نابن پاشەكەوتی موچە بكەن و سیاسەتی ئەو پاشەكەوتە دوبارە بكرێتەوە.
وتیشی: داوا دەكەن دەست بكرێت بە تەوتینكردنی موچەی فەرمانبەران و مامۆستایان لەبانكە فیدراڵییەكان، هەروەها پلە بەرزكردنەوە دەستپێبكاتەوەو فەرمانبەرانی گرێبەست بكرێنە هەمیشەیی.
نوێنەرەكەی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی وتیشی:  هۆشداری دەدەینە دەسەڵاتداران لەئەگەری جێبەجێ نەكردنی داواكارییەكانماندا هەمو رێگەیەكی مەدەنی و یاسایی لەبەردەمماندا كراوەیە بۆ فشاركردنی زیاترو بەدەستهێنانی ماف و داواكرییەكانمان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group