مالكی: روخاندنی سوریا واتە روخاندنی هەمو ناوچەكە

14 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
نوری مالكی سەرۆكی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، دەستێوەردانی دەرەكی بۆ تێكدانی یەكڕیزی و سەروەریی سوریا رەتدەكەنەوە.
لە وتەیەكدا نوری مالكی رایگەیاند، ئەو هێرشە تیرۆریستیەی لە سوریا رودەدات لەناكاو نییە، بەڵكو بەشێكە لەو روداوانەی لە ناوچەكەدا رودەدەن، سوریا كراوەتە ئامانج بەهۆی پێگەی جوگرافی و ئەو رۆڵەی لە ناوچەكەو سنورەكانیدا هەیەتی، هەر بۆیە دەستێوەردانی دەرەكی رەتدەكەینەوە كە یەكڕیزی و سەروەریی ئەو وڵاتە بكات ئامانج، هەندێك لە وڵاتان دەیانەوێت سوریا بڕوخێنن و كۆتایی بە رۆڵەكەی بهێنن و دابەشی بكەن وەك قەوارەیەكی داگیركراو.
مالكی وتوشیەتی، پێشتریش بەرگریمان لە سوریا كردوە، چونكە وڵاتێكە رۆڵی هەیەو روخاندنیشی واتە روخاندنی هەمو ناوچەكە، بۆیە پێویستە پارێزگاری لێبكرێت و بەڕوی ئەوانەدا بوەستینەوە كە دەیانەوێت دەستدرێژی بكەنە سەر.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group