سەڵاح بۆ درێژكردنەوەی گرێبەستەكەی مەرجی لیڤەرپوڵ قبوڵ دەكات

13 کاتژمێر پێش ئێستا وەرزش

نەوا-
محەمەد سەڵاحی ئەستێرەی میسری بە مەرجەكانی لیڤەرپوڵ رازییە نیگەرانیشە لەوەی تائێستا هیچ ئۆفەرێكی پێشكەش نەكراوە.
رۆژنامەی زە ئەسلێتیك بڵاویكردۆتەوە، محەمەد سەڵاح ئەستێرەی میسری سەرقاڵی ئەوەیە گرێبەستێكی نوێ لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵ واژۆ بكات كە دەبێتە هۆی ئەوەی لە یانەی ئەنفیڵد بمێنێتەوە، بە مەرجێك لیڤەرپوڵ رازی بێت كە گرێبەستەكەی تەنها بۆ یەك وەرز درێژ بكاتەوە، ئەوەش دوای ئەوە هاتوە كە گرێبەستەكەی ئێستای لە مانگی حوزەیرانی 2025 كۆتایی دێت.
ئەوەشی خستۆتەڕو، هەرچەندە سەڵاح رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستەكە، بەڵام هەست بە توڕەیی دەكات لەشێوازی مامەڵەكردنی بەڕێوەبەرایەتی یانەكە لەگەڵ درێژكردنەوەی گرێبەستەكەی، دەیەوێت درێژە بە ژیانی وەرزشی خۆی بدات لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵ، بەڵام رازی نییە كە یانەكە تائێستا هیچ ئۆفەرێكی پێشكەش نەكردوە بۆئەوەی بەردەوام بێت.
گرێبەستەكەی  محەمەد سەڵاح لە كۆتایی وەرزی ئێستادا تەواو دەبێت و لەم دواییانەشدا ناوبراو وتویەتی كە یانەكە تا ئێستا گرێبەستێكی نوێی پێشكەش نەكردوە.









شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group