قایمقامیەتی سلێمانی: 29 شوێن بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەكانەوە داخراون

11 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
قایمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردەوە، لە مانگی رابردوودا 17 تەن خواردن لەناوبراوە و 40 ملیۆن و 325 هەزار دینار سزای ئەو شوێنانە دراوە كە سەرپێچیان كردووە.
قایمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە درێژەی بەدواداچوونەكان بۆ پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی هاووڵاتییان، لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی لە مانگی رابردوودا شەش هەزار و 825 سەردانی ئەنجامداوە و 570 سەرپێچی تۆماركردووە و 29 شوێنیشی بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەكانەوە داخراون.
ئەمە لە كاتێكدایە، هەر لە مانگی رابردوودا پسوڵەی ئاگاداركردنەوە بە 150 شوێنكار دراوە و 17 تەن خواردن و شمەكی خراپ و ماوەبەسەرچوو لەناوبراون و 40 ملیۆن 325 هەزار دینار سزای دارایی سەرپێچیكاران دراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group