وەزارەتی خوێندنی باڵا وەرگرتنی پارەی خوێندنی پاراڵێڵ و ئێوارانی دواخست

17 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاری دا بە دواخستنی وەرگرتنی پارەی خوێندنی پاراڵێڵ و ئێواران لە خوێندكاران و قوتابیان لە سەرجەم قۆناغەكانی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا.
ئاماژەی بەوەشدا، بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی و دۆخی دارایی خوێندكاران و داهاتی كەسوكار و خێزانەكانیان و دواكەوتنی مووچەی موچەخۆران و شایستە داراییەكانیان، بڕیاریاندا بە دواخستنی وەرگرتنی پارەی خویندنی پاراڵێڵ و ئێواران لە خوێندكاران و قوتابیانی سەرجەم قۆناغەكانی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا كە بە پارالێل یاخود ئێواران لە زانكۆكان و دامودەزگاكانی سەر بە وەزارەت دەخوێنن.
ئەوەش خراوەتەڕوو، پێویستە وەرگرتنی قستەكان بخرێتە مانگەكانی داهاتوی ساڵی ئایندە، بەپێی خشتەیەكی رێكخراو كە رەچاوی بارودۆخی داهات و دارایی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group