كارەبای سلێمانی: نزیكەی 10 كاتژمێر كارەبا بە هاوڵاتییان دەدرێت

11 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەری كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە سەنتەری شارەكان 9 بۆ 10 كاتژمێر كارەبا بە هاوڵاتییان دەدرێت و بەهۆی زۆربوونی خواستەوە كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی كەمیكردووە.
ئەنوەر حەمەسەعید بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای سلێمانی لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، لە مانگی ئەیلولەوە تاوەكو 25ی مانگی رابردوو بە تێكرا 16 كاتژمێر كارەبا بە هاوڵاتییان دراوە، بەڵام بەهۆی هاتنی ئەو شەپۆلی سەرمایەوە كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان كەمیكردووە.
ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا لە سەنتەری شارەكان 9 بۆ 10 كاتژمێر كارەبا بە هاوڵاتییان دەدرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group