حكومەتی عیراق رۆژی سێشەممەی كردە پشو

18 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
بەبۆنەی رزگاركردنی خاكی عیراق لەدەست رێكخراوی چەكدارانی داعش، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا ئەو یادە بەرز رابگیرێت.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق، لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیار دراوە ساڵڕۆژی رزگاركردنی خاكی عیراق لەدەست چەكدارانی داعش كە بە رۆژی سەركەوتن و رزگاركردنی خاك ناسراوە بەرز رابگیرێت.
راشیگەیاندوە، بەو بۆنەیەوە بڕیاردراوە رۆژی سێشەممەی داهاتو 10 كانونی یەكەمی ساڵی 2024 بكرێتە پشو لەسەرجەم دامەزراوە حكومیەكاندا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group