كەشناسی عێراق: پلەی گەرما لە سلێمانی دەگاتە سفری سیلیزی

24 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
دەستەی كەشناسی عێراق پێشبینی دەكات، سبەی چوارشەممە نزمترین پلەی گەرما لە پارێزگای سلێمانی بگاتە سفر پلەی سیلیزی.
دەستەی كەشناسیی و بومەلەرزەزانی عێراق ڕایگەیاند، پێشبینی دەكرێت سبەینێ چوارشەممە، لە هەرێمی كوردستان، ئاسمان ساماڵ و پەلە هەور بێت، هەروەها لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقیش نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت.

باسی لەوەشكرد، سبەی چوارشەممە نزمترین پلەی گەرما لە سلێمانی دەبێت كە دەگاتە سفر پلەی سیلیزی.
ئاماژەی بەوەشكرد، ڕۆژی پێنجشەممە، كەشوهەوا نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و هەرێمی كوردستان هاوشێوەن و لە ناوچەی باشووریش كەمێك بەرزتر دەبێتەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group