نەوا-
لەكۆبونەوەی لیژنەی گواستنەوەو گەیاندنی پەرلەمانی عیراقدا باس لە ئەنجامدانی گرێبەست و دانانی بەڕێوەبەرێكی نوێ بۆ هێڵی ئاسمانی عیراقی كرا.
كاروان یاروەیس ئەندامی لیژنەی گواستنەوەو گەیاندنی پەرلەمانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، لە كۆبونەوەی لیژنەكەیاندا باس لە هەڵگرتنی بڕگەی هەمواری پرۆژە یاسای فڕۆكەوانی مەدەنی لە كارنامەی دانیشتنی پەرلەمان كراوە بەهۆی تەواونەبونی ئامادەكارییەكانەوە، هەروەها تێبینی ئەوەكراوە كە گرێبەستی حكومەتی عیراق لەگەڵ كۆمپانیای ڤۆدافۆن بۆ بەكارخستنی G5 بۆ خزمەتگوزاری مۆبایل بەوشێوەیەی دەكرێت سەرپێچی یاسایەو گومانی لەسەرە.
یاروەیس ئەوەشی خستۆتەڕو، هەر لەو كۆبونەوەیەدا لیژنەی گواستنەوەو گەیاندن باسی لە بچڕاندنی خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت لەسنوری پارێزگای ئەنبار بەبێ دیاریكردنی هۆكارەكەی كردوە، جگە لەوەش جیاكردنەوەی ئیدارەی فڕۆكەخانەكان و كۆمپانیای گەشتیاری ئاسمانی كە سەرپێچی یاسایی و هونەری و ئیدارییە تەوەرێكی تری گفتوگۆكان بوە.
وتوشیەتی: لە كۆبونەوەكەدا جەختكراوەتەوە لە دانانی بەڕێوەبەرێكی نوێ بۆ هێڵی ئاسمانی عیراقییە دوای ئەوەی بەڕێوەبەری پێشو لەسەر گەندەڵی و كەمتەرخەمی لەكار لادراوە.