ئەعرەجی و رۆمانۆسكی: روداوەكانی سوریا لەسەر دەستی تیرۆریستان بەڕێوەدەچن

21 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق و ئەلینا رۆمانۆسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق كۆبونەوەو گفتوگۆی دوایین روداوەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت روداوەكانی ئەمدواییەی سوریایان كرد.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لەكۆبونەوەكەدا ئەعرەجی و رۆمانۆسكی دوایین گۆڕانكارییەكانی رەوشی ناوچەكە بەتایبەت ئەو روداوانەی لە سوریا رودەدەن گفتوگۆ كردوەو پێیانوابوە روداوەكان لەسەر دەستی ئەو گروپە چەكدارانە رودەدەن كە لەلایەن ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاوە خراونەتە لیستی گروپە تیرۆریستیەكانەوە.
هەر لە راگەیەنراوەكەدا ئەعرەجی رایگەیاندوە، هەڵوێستی عیراق رونە ئەو روداوانەی رەتكردۆتەوە كە لە سوریا لەسەر دەستی ئەو گروپە تیرۆریستانە بەڕێوەدەچن، هەروەها پێویستە رێز لە رێككەوتنەكانی ئاگربەست لە لوبنانیش بگیرێت، چونكە پێشێلكردنی ئەو رێككەوتنانە هەڕەشەی مەترسیدار بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
لەلایەن خۆشیەوە رومانۆسكی وتویەتی: ئەمریكا لەگەڵ ئەو پشێویەدا نیە كە لە سوریا رودەدات لەلایەن گروپە تیرۆریستییەكانەوە، چونكە ئەو كارانە هەڕەشەیە لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكەو جیهان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group