باڵیۆزی نوێی ئیتاڵیا لەعیراق: بایەخ دەدەین بە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ عیراق و هەرێمدا

20 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەكۆبونەوەیەكدا لەگەڵ نیكۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی نوێی ئیتاڵیا لەعیراق، وێڕای پیرۆزبایی دەستبەكاربونی هەمو هاوكاری و پشتیوانییەكی خۆی و لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی بۆ سەرخستنی ئەركەكەی دەربڕی، هەروەها خواستی هەرێمی كوردستانی بۆ برەودان بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیتاڵیا دوپاتكردەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لە كۆبونەوەكەدا باڵیۆزی ئیتاڵیا جەختیكردۆتەوە كە وڵاتەكەی بە بایەخەوە لە پەیوەندییەكانی لەگەڵ عیراق و هەرێمی كوردستان دەڕوانێت، بۆ ئەو مەبەستەش كار دەكات تا لەهەمو بوارەكاندا پەیوەندییەكان بەهێزتر بكات.
هەر لەكۆبونەوەكەدا پەیوەندییەكانی هەولێرـ بەغدا، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، دوایین پێشهاتەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەتیش دۆخ و روداوەكانی سوریا تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكە بوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group