نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا رایگەیاند، كە لەو كاتەی دەستبەكار دەبێت بەڕێژەی 25% باجی گومرگی بەسەر بەرهەمی هاوردەكراو لە مەكسیك و كەنەداو بەڕیژەی 10% بەسەر بەرهەمە هاوردەكراوەكان لە چین دەسەپێنن.
ترەمپ بڵاویكردۆتەوە، پلانی خۆی بۆ سەپاندنی باجی گومرگیی بەسەر بەرهەمە هاوردەكراوەكان لە چین و كەنەداو مەكسیك دەسەپێنن كە ئامانج لێی بەهێزكردنی ئاسایشی سنورەكان و رێگریكردنە لە هێنانی مادە هۆشبەرەكان لەو وڵاتانەوە بۆ ئەمریكا.
راشیگەیاندوە: بە هەزاران كەس لە مەكسیك و كەنەداوە بەبڕێكی زۆری مادەی هۆشبەرەوە دەپەڕنەوە بۆ ئەمریكا، سەپاندنی باجی گومرگیش بەسەر بەرهەمە هاوردەكراوەكان لە مەكسیك و كەنەدا بەردەوام دەبێت تا ئەو كاتەی هێنانی مادەی هۆشبەرو پەڕینەوەی كۆچبەران لەڕێگای قاچاغەوە لەو وڵاتانەوە رادەگیرێن.