فەرمانبەرانی ناڕازی گرێبەست داواكارییەكانیان گەیاندە ئیدارەی گەرمیان

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
فەرمانبەرانی ناڕازی گرێبەست داواكارییەكانیان گەیاندە ئیدارەی گەرمیان كە بەپێی گشاندنی وەزارەتی دارایی بێبەش دەبن لە هەلی دامەزراندن.
لە راگەیەنراوێكدا ئیدارەی گەرمیان بڵاویكردۆتەوە، فەرمانبەرانی ناڕازی گرێبەست بۆ گەیاندنی ناڕەزایی و داواكاریەكانیان سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان كردو لەلایەن جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەوە داواكاریەكانیان بەهەند وەرگیرا.
راشیگەیاندوە، فەرمانبەرانی ناڕازی گرێبەست داوایانكردوە ئیدارەی گەرمیان هاوكارو پاڵپشتیان بێت بۆ گەیاندنی داواكارییەكانیان كە خۆی دەبینێتەوە لەپێداچونەوە بەبڕیارەكانی وەزارەتی دارایی  تایبەت بە دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست و دامەزراندیان بەشێوەی هەمیشەیی، كە بەپێی مەرجەكانی هاتو لەنوسراوی گشتاندنەكەدا ئەو فەرمانبەرانە بێبەش دەبن لەهەلی دامەزراندن بەشێوەی هەمیشەیی.
ئاماژە بەوەشكراوە سەرپەشتیاری ئیدارەی گەرمیان پاڵپشتی و پشتیوانی بۆ فەرمانبەرانی ناڕازی دوپاتكردۆتەوەو رایگەیاندوە،  داواكارییەكانیان بە رەوا دەزانن و  هاوكار و هەماهەنگ دەبن بۆ گەیاندنی بۆ لایەنی پەیوەندیدار، چونكە مافی رەوای خۆیانە لەپای ئەو خزمەت و ئەركەی لەسەرشانیان بوە بەشێوەیەكی فەرمی دابمەزرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group