غالب محەمەد: داوا كراوە موچەی مانگی 11 تەسویە بكرێت

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئەندامێكی خولی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتییەكان ئاگادار كراون كە موچەی مانگی 11 تەسویە بكرێت.
غالب محەمەد ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمانی عیراق رایگەیاندوە، گەنجینەی سلێمانی ئاگاداری هەمو بەڕێوەبەرایەتیەكانی سلێمانی كردوە كە موچەی مانگی 11 بكەن بە تەسوییە، كەواتە دەیانەوێت پاشەكەوتی بكەن، ئەو بابەتەش ناڕاستە كە وتراوە لیستیان بۆ بەغدا ناردوە، بۆیە تەوتین تاكە چارەسەری كێشەی موچەیە دەبێت هەموو پێكەوە داوای بكەن و كۆڵنەدەن.
بڵاوكردنەوەی ئەم بابەتە لەكاتێكدا وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە كە رۆژی سێشەممە 26-11 لیستی موچەی مانگی تشرینی دوەم (11)ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان رادەستی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ كراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group