فەرمانی هەرێمیی بۆ یەكەم كۆبونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەركرا

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان وادەی یەكەم كۆبونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانی دیاریكرد.
دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە پرێس كۆنفراسێكدا فەرمانی هەرێمیی بۆ یەكەم كۆبونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان خوێندەوەو رایگەیاند، بە فەرمانی هەرێمیی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان  رۆژی دووشەممەی داهاتو 2-12 یەكەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە دەچێت.
لە فەرمانەكەدا داوا لەسەرجەم كاندیدە سەركەوتوەكانی هەڵبژاردن كراوە كاتژمێری 11ی پێشنیوەڕۆ ئامادەی كۆبونەوەكە بن.
لە بەشێكی تری پرێس كۆنفرانسەكەدا دڵشاد شەهاب رایگەیاند، لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان بەمەبەستی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێم گفتوگۆیانكردوەو لایەنەكان پەرۆشی خۆیان بۆ جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنانەی بە خەڵكیانداوە لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردن نیشان داوە. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group