محەمەد شیاع سودانی: ژمارەی دانیشتووانی عێراق 45 ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە

پێش 4 هەفتە عێراق

نەوا-
سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەنجامی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراقی راگەیاند.
بەپێی ئەنجامی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق كە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ژمارەی دانیشتووان 45 ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە، كە 70.3% یان لە شارەكان و 29.7% یان لە گوندەكان نیشتەجێبوون.
باسی لەوەش كرد، بە گوێرەی ئەنجامی بەرایی سەرژمێریی دانیشتووان، ژمارەی كۆی گشتیی خێزانەكان لە عێراق، گەیشتووەتە 7 ملیۆن و 898 هەزار و 588 خێزان واتا هەر خێزانێكی عێراقی بە تێكڕا لە 5.3 كەس پێكهاتووە.
سەبارەت بە ژمارەی رەگەزی نێر و رەگەزی مێ بەپێی ئەنجامی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان، لە عێراقدا 22 ملیۆن و 784 هەزار و 62 كەس لە رەگەزی نێر هەن، كە رێژەی 50.1%ی دانیشتووان پێكدەهێنن، لە بەرامبەریشدا 22 ملیۆن و 623 هەزار و 833 كەسیان لە رەگەزی مێن كە رێژەی %49.8 ی دانیشتووان پێكدەهێنن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group