نەوا-
حزب و لایەنە سیاسییە كوردستانییەكانی كەركوك سەبارەت بەپرسی سەرژمێریی گشتی دانیشتوان كۆبونەوە.
لە كۆبونەوەكەدا كە بەرپرسی یەكەمی حزبە كوردستانیەكان لە كەركوك تیایدا ئامادەبون تاوتوێی پرسی سەرژمێریی گشتی دانیشتوانیان كردوە، پاشان لەپرێس كۆنفرانسێكدا راگەیەنراوی هاوبەشی حزبە كوردستانیەكان خوێنرایەوەو تیایدا داوایانكرد كاری زیاتر بكرێت بۆ سەرخستنی پرۆسەكە لەناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان.
هەروەها داواش لە هاوڵاتیانی پارێزگای كەركوك كراوە كە لە هەر شوێنێكن لە رۆژی سەرژمێریی گشتیدا بگەڕێنەوە پارێزگاكەی خۆیان و بەشداری لە پرۆسەكەدا بكەن، بەپێویستیشیان زانیوە سەرژمێرییەكی پاك و بێگەرد بەپێی دەستورو یاسا بەركارەكان و تەواوی بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ئەنجام بدرێت لەپێناو پاراستنی مافی پێكهاتە رەسەنەكانی پارێزگاكە.