لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا ترەمپ ویستی خۆی بۆ كاركردن لەگەڵ سوودانی نیشاندا

09/11/2024 عێراق

نەوا-
نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بە گوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەكە، سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆكی خولی داهاتووی ئەمریكا رێككەوتن بۆ ئەوەی هەماهەنگی بكەن بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
بە گوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەكە ، دۆناڵد ترەمپ لەمیانی پەیوەندی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق خواستی خۆی دەربڕی، بۆ كاركردنی ئەرێنی لەگەڵ سودانی و ئەنجامدانی دیدارێك لە ئایندەیەكی نزیكدا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی پیرۆزبایی لە سەرۆكی ئەمریكا و گەلی ئەمریكا كرد، بەبۆنەی سەركەوتنی هەڵبژاردنەكان و ئەو متمانە زۆرەی كە خەڵكی ئەمریكا پێیان بەخشیوە.
هەروەها، سودانی ئاماژەی بەوەشكردوە، لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكاندا، ئاگاداری قسە و بەڵێنەكانی سەرۆك ترەمپ بوە، كە بریتی بو لە پابەندبونی بە كۆتاییهێنان بە شەڕ لە ناوچەكە، هەروەها هەردولا ڕێككەوتون لەسەر هەماهەنگی كردن بۆ بەدەستهێنانی ئەو ئامانجە

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group