هەردوو سەرۆك كۆمارو وەزیرانی عیراق پیرۆزبایی لە ترەمپ دەكەن

06/11/2024 عێراق

نەوا-
هەریەك لە سەرۆك كۆمارو سەرۆك وەزیرانی عیراق پیرۆزبایی لە سەركەوتنی دۆناڵد ترەمپ كاندیدی كۆمارییەكان بۆ پۆستی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتەوەكانی ئەمریكا دەكەن.
لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق بڵاویكردۆتەوە، هیوای سەركەوتن بۆ ترەمپ دەخوازین لەسەركردایەتیكردنی ئەمریكا بەرەو پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی زیاتر، هەروەها ئومێد دەخوازین قۆناغێكی نوێ بێتە ئاراوە كە ئاشتی و سەقامگیری لەناوچەكەدا بێنێتەدی و پەیوەندییە بونیاتنەرەكان بەهێز بكات بەشێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندی و خواستی گەلان بكات.
لەلایەن خۆشیەوە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاندوە، پیرۆزبایی لە هەڵبژاردنی ترەمپ و جیمس دەیڤدی جێگری و لە گەلی ئەمریكا دەكەین كە پرۆسەی هەڵبژاردن بە سەركەوتویی بەڕێوەچوە، تەئكید دەكەینەوە كە عیراق پابەندە بە پەرەپێدانی پەیوەندییە دوقۆڵیەكانی لەگەڵ ئەمریكا لەسەر بنەمای رێزگرتن و پەرژەوەندی هاوبەش، ئەم قۆناغەش نوێیە بۆ قوڵكردنەوەی هاوكاری نێوان هەردو وڵات لە زۆر بواردا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group