سامانە سروشتییەكان: تائێستا زیاتر لە 291 هەزار خێزان نەوتیان بەسەردا دابەشكراوە

16 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان رایگەیاند، تا بەرواری 17-10 زیاتر لە 58 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر زیاتر لە 291  هەزار خێزاندا دابەشكراوە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیانی هەرێم بۆ وەرزی زستانی 2024-2025 لە پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكان بەردەوامەو تائێستا زیاتر لە 58 ملیۆن لیتر نەوت دابەشكراوە.
راشیگەیاندوە، لە هەر چوار پارێزگاكەی هەرێم و ئیدارە سەربەخۆكاندا تائێستا زیاتر لە 291 هەزار خێزان سودمەند بون لە وەرگرتنی نەوت كە دەكاتە 30٪ی نەوتی دابەشكراو. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group