ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن لە 24 كاتژمێردا رادەگەیەنرێت

21 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق وادەیەك بۆ راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریدەكات.
جومانە غەللای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاندوە،  یەكەم راگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لە ماوەی 24 كاتژمێر لەدوای وادەی دەنگدانەوە دەبێت و لەدوای راگەیاندنی ئەنجامەكان ناتوانرێت هیچ تانەیەك بدرێت.
ئەوەشی خستەڕو، دوای راگەیاندنی بەشێكی دەرەنجامە سەرەتاییەكان ئۆپراسیۆنە تەكنیكییە تایبەتەكان دەستپێدەكات و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی ئەنجامی كۆتایی لەلایەن ئەنجومەنی كۆمسیارانەوە رابگەیەنرێت.
غەللای تیشكیشی خستەسەر ئەوەی كە پاش ئەو هەنگاوانە قۆناغی تانەدان دەستپێدەكات و لەگەڵ تەواوبونی تانەدانەكان ئەنجامە كۆتاییەكان لەلایەن ئەنجومەنی كۆمسیارانەوە پەسەند دەكرێن و دواتریش رادەگەیەنرێن و لە ماڵپەڕی فەرمی و میدیاكان بڵاودەكرێنەوە.




شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group